بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، ئاڕاستەی بەهێزکردنی هێزە ئەمنییەکانی سامەڕا کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەردانی ئیمامی عەسکەری (درودی خوای لەسەر بێت).
لهبەیاننامەیەکی وەزارەت، کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە: عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لە سەرکردایەتی ناوچهی سامەڕا بە ئامادەبوونی پارێزگاری سەلاحەدین، سەرۆکی لیژنەی خزمەت و ژمارەیەک سەرکردەی ئاسایش و ئەفسەران و لایەنە پشتیوانەکان کرد، بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییە بەردەوامەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەردانی یادكردنهوهی شەهیدبوونی ئیمام حەسەنی عەسکەری (سەلامی خوای لەسەر بێت).
وەزیری ناوخۆ جهختی لهگرنگی بەهێزکردنی کاری ئەمنی كردهوه، هاوکات لەگەڵ هەوڵە خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرخستنی ئەم بۆنەیە، کە لەلایەن باوەڕدارانی ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەوە یادی دهكهنهوه و ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشەنگهرانی سەردانکەران لهناوچە جیاوازەکانەوە روویانكردووه بە بەرەو قەزای سامەڕا”.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئەلشەمەری گوێی لە پلانێکی یەکگرتوو گرت کە لەلایەن فەرماندەی دەڤەری سامەڕا و پارێزەری قەزاکە خراوەتەڕوو، بەو پێیەی وەزیر ڕێنمایی داوە بۆ بەهێزکردنی هێزە ئەمنییەکان لە سەرچاوەکانی وەزارەتی ناوخۆوە، ئاماژەی بەوەشکرد " كهدهبێ هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ پشتگیریکردن لە پلانی ئەمنی بە هەوڵێکی ئاسمانی بكرێت"، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە هەوڵە هەواڵگرییە چڕەکان لە ڕێگەی ئەو پلانە هەواڵگرییەی کە بۆ ئەم مەبەستە داڕێژراوە."
ئەلشەمەری جەختی كردهوه لەداڕشتنی پلانێکی بیرکراوە بۆ پێچەوانەکردنەوەی بڵاوەپێکردنی سەردانکەرانی سامەرای پیرۆز و پشتگیریکردنی بە پاسەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و تهواوی پێکهاتە ئەمنییەکانی دیکە.