بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە بابل و کەرکوک ڕاگەیاند.
دهزگاكه لە بەیاننامەیەکدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە - ڕایگەیاندووه" لە چوارچێوەی هەماهەنگی قارەمانانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بابل، توانیان تیرۆریستێک کە پۆستێکی (سەربازی)ی لە ناو چەتەکانی داعش لە پارێزگای بابل هەیە دەستگیری بكهن.
ههروهها لە ئۆپەراسیۆنێکی تری جیادا لەلایەن دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە، تیرۆریستێک لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرا.