كەركوك – ا ه ع دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك دانپیادانانی تاوانبارانی كوشتنی منداڵەكەی كەركوك پەسەند دەكات و دۆسیەكە رەوانەی دادگای تاوان دەكات. لای خۆیەوە دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی دادگای باڵا رایگەیاند:" دادگای لێكۆڵینەوە كەركوك دانپیادانانی 3 تاوانبارەكەی كەركوكی پەسەندكرد كە منداڵێكیان بە ناوی (عەزام) كوشتووە". وتیشی "تاوانباران دانیان بە وردەكاری روداوەكەدا ناوە و سەرجەم رێوشوێنەكانیش تەواوكراوە بەمەبەستی رەوانەكردنی دۆسیەكەیان بۆ دادگای تاوان".