بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی بە سەرۆکایەتی ئهسیر ئەلغانمی و بەرپرسی هێزەکانی حهشدی شهعبی فالح فهیاز، جەختیان لەسەر گرنگی ڕۆڵی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە پشتیوانیکردن لە دۆخی سەقامگیری بەدەست هاتووە لە وڵاتدا کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی حهشدی شهعبی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، هاتووه" فالح فهیاز، سەرۆکی هێزەکانی حهشدی شهعبی، پێشوازی لە دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بە سەرۆکایەتی ئهسیرغانمی کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كهلە میانی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لهگرنگی ڕۆڵی تۆڕی میدیایی عێراقی، بە هەموو پێکهاتە بینراو و بیستراو و نووسراوەکانییەوە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو دۆخە سەقامگیریهی کە لە وڵاتدا بەدەستهاتووە، ئەمەش لە سایەی هەوڵ و قوربانیدانی هەموو جۆرەكانی هێزە ئەمنییەکانه.
فهیاز ئەو بەرپرسیارێتییەی کە تۆڕی ڕاگهیاندنی عێراقی لە ئەستۆی دەگرێت لە هاوسەنگبوون لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەت لە هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە و بیناسازیدا، هەروەها ڕۆڵی لە بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانی ژیانی هاووڵاتیان و گەیاندنی وێنەی گەشاوەی عێراق بە جیهان بەرز نرخاند.
لە کۆتایی ڕاگهیهندراوهکەدا هاتووە" سەرۆکی دەستەی ئەمینداران سیاسەتی گشتی كه ئەنجومەن پهیرهو دهكات لهپێناو باشترکردنی ئاستی تۆڕی میدیایی عێراقی خستهروو.