بەغدا-INA
ئەمرۆ دووشەممە"عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی ،پێشوازی لە ئەندامانی دادگای تێکهەڵچونەوە لە هەرێمی کوردستان دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی "عومەر بەرزنجی " بریکاری وەزارەتی دەرەوە ،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ بالیۆز "بەرزنجی " لە باڵاخانەی وەزارەت ، پێشوازی لە هەریەک لە دادوەر" هاشم عەبدولحەمید" و دادوەر "دارا محەمەد ئیبراهیم"و دادوەر "جاسم محەمەد مستەفا" و دادوەر " تاهر عەلی حەسەن" و ڕاوێژکار "دیار بەهجەت عەبدوڵڵا " ئەندامانی دادگای تێهەلچونەوەی هەرێمی کوردستان کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی هاوبەشی نێوان کاری دادوەری فیدرال و هەرێمکرا لە بواری دەسەڵاتی دادوەریدا،کە ئەدای سیستەمی دادوەری عێراق بە گشتی بەرز دەکاتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی دادگای تێهەڵچونەوە لە هەرێمی کوردستان سوپاسی باليۆز "بەرزنجی" کرد بۆ ئەو پێشوازیە، هەروەك پیرۆز باییان لێکرد بەبۆنەی بوونی بە باڵیۆزی عێراق لە ئوردن،هەروەها هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەرکی داهاتووی کە بوونی بە باڵیۆز لە ئوردن ببێتە هۆی چەسپاندنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی برا.