بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی ڕاژهی گشتی فیدراڵی تاوتوێی کەمکردنەوە و ڕێك وپێككردنی پێکهاتەی ڕێکخستنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی کرد.
بەیاننامەیەکی ئەنجومەن کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە" لیژنەی فەرمانی دیوانییە ژمارە ٩٨ی ساڵی ٢٠٢١ بە سەرۆکایەتی سەمیر یونس ئایلان، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی گەشەپێدانی کارگێڕی، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا وتیایدا ههر یهك له کازم محەمەد عەزیز، نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، و عەبدولهادی عەبدوڵڵا، نوێنەری ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولڕەحمان ئیبراهیم عەبدولڕەحمان، نوێنەری وەزارەتی دارایی، بەشی یاسایی و کازم مەزلوم جاسم، نوێنەری ئەنجومەنی ڕاژهی گشتی فیدراڵی و ئینتیسار عەزیز حسێن، نوێنەری زانکۆی موستەنسرییە، و دهرغام باسم عەبدولحەسەن، بەڕێوەبەری بەشی پێکهاتەی ڕێكخستنهكان/بڕیاردهری لیژنەکە، ئامادهبوون. کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر پێکهاتە نمونەییەکان و كۆتا پێکهاتەی ڕێکخراوەیی وەزارەت و دەزگاکان پەیوەست نین بە وەزارەت و هەموو پارێزگارەکانەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، لیژنەکە جەختی لەسەر گرنگی پێشکەشکردنی دیدێکی ورد بۆ کەمکردنەوە و ڕێك وپێككردنی پێکهاتە ڕێکخستییهكانی سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای بڕیارنامەی کابینەی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠، بڕگەی (١)، و فەرمانی گومرگی ژمارە ٩٨ ساڵی ٢٠٢١، کردووەتەوە.