بەغداد/ INA ئامینە سهلامی
تیمی کۆششی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە شارەوانی ڕەشید دەستیکردووە بە پڕۆسەی ڕووڕێژکردنی ڕێگاکان ، جەختیشی کردەوەسەر تەواوکردنی پشکنینی تایبەت بەناوچەی گەڕەکی ولائینی کشتوکاڵی.
هەروەها سەرۆکی تیمەکە عەبدولڕەزاق محیسن بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە پاش سەردانەکەی سەرۆکی تیمی خزمەتگوزاری وئەندازیاری عەبدولڕەزاق مالیکی وشاندی یاوەری بۆشارەوانی ڕەشید وەک جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی کەپاش سەردانی گەڕەکی وەلائەینی کشتووکاڵی پشکنینێک کراو ڕووننامەیەکی خێرا لەوبارەیەوە بەرزکرایەوە و پێداویستیەکانی ڕووننامەکە دابینکرا، ئاماژەشی بەوەکرد کە پردی تایبەت بە ڕووباری یوسفیە کە 14 کیلۆمەترە دیزاینکراو لەدووڕۆژی داهاتوودا دەنێردرێتە شارەوانی ڕەشد بۆ جلبەجێکردنی.
هەروەها سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ڕۆژی یەکشەممەی پێشوو ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیاندا گفتوگۆی کرد ئەویش لە میانەی بەرنامەی نیشتیمان و خەڵک کەلەکەناڵی عێڕاقیەی ئیخباریە پەخش دەکرێت.
سودانی پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ پێشکەشکاری بەرنامەکە موستەفا ڕوبەیعی سازدا بۆ گوێگرتن لە کێشەوگرفتی هاووڵاتیان.
سەرۆک وەزیران فەرمانی دا بە ناردنی لێژنەیەکی هونەری ئەندازیاری بۆ تیمی کۆششی خزمەتگوزاری لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانی ناحیەکە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بە زووترین کات.