بهغدا-INA
لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئێران ئەمڕۆ دووشەممە تەواوبوونی ئامادەکارییەکانی سەردانەکەی مەسعوود پێشزکیان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراقی ڕاگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت و دووپاتی کردەوە کە یاداشتە دووقۆڵییەکان بۆ واژۆکردنیان ئامادە کراون.
سەتار ئەلجابری بریکاری وەزیری بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە ئامادەبوونی ژمارەیەک كهسی تایبهتمهند کارەکانی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران دەستیپێکردووه، کە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بەئامادهكردنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن و ئامادەکردنی بە شێوەی کۆتایی ئهنجام دهدات.
ئاماژەی بەوەشکرد كهلە سەردانەکەی مەسعود پێشەشکیان لهچوارشەممەی داهاتوودا، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق، یاداشتهكان واژۆ دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد بەرژەوەندی عێراق لەم یاداشتەدا هەیە".
لای خۆیەوە ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، دووپاتی کردەوە، کەسەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق دەبێتە دەرفەتێک بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ههروهها وتی" هەردوو وڵات درک بە گرنگی بارودۆخی ئەمنی سەقامگیر دەکەن، بەتایبەتی بەدرێژایی سنوورەکان، هەروەها بوارەکانی دیکەی پەرەپێدانی ئابووری و بازرگانی كه ئەمانە دەبنە ئەولەویەت بۆ سەردانەکە.