سەرۆک وەزیران: دەرگاکانی عێڕاق بۆ سەرجەم چالاکیەکان واڵایە لەپێناو بەدیهێنانی ئابووریەکی عەرەبی تەواو

سیاسی
  • 9-09-2024, 18:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوە کردەوەکە دەرگاکانی عێڕاق بەرامبەربە سەرجەم چالاکیە ئابووریەکانی وڵاتانی عەرەبی واڵایە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وه‌زیران لەبەیاننامەیەکدا کەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازیکرد لە جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری گواستنەوە و پیشەشازی میسڕی کامل وەزیر ئەویش بەئامادەبوونی سەرۆکانی کۆمەڵەی گەورە کۆمپانیاکانی میسڕلەبواری ڕێگاوبانەکان.
    سودانی جەختیکردەوەلەوەی کەئەم سەردانە بەڵگەیەکە لەسەر پتەوبوونی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا کە بنەمایەکە بۆ خزمەتکردنی گەلەکانمان ،ئاماژەشی بەوەکرد کە دەرگاکانی عێڕاق واڵایە هەمبەربە چالاکیە ئابووریەکانی وڵاتانی عەرەبی.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونیشی کردەوەکە عێڕاق بزاوتێکی بێوێنەی تیادا هەیە لە بواری گەشەسەندن و ئاوەدانکردنەوە، پێویستیشە شانەیەک پێکبهێنرێت بۆ بەدووداچونی جێبەجێکردنی پلانەکان کە کۆمپیانیا میسڕیەکان لەناو عێڕاقدا پێی هەڵدەستن.
    لەلایەن خۆشیەوە وەزیری گواستنەوەی میسڕی سڵاوی سەرۆکی میسڕ عبدالفتاح سیسی و سەرۆک وەزیرانی میسڕ مستەفا مدبولی گەیاندە سودانی، جەختیشی لەوەکردەوەکە ئەم سەردانە تەواوکاریەکە بۆ سەردانەکەی ئەمدواییەی سودانی بۆ قاهیرە، جگەلەوەی کە وڵاتی میسڕ مکووڕە لەسەر فراوانکردنی هاوکاری وهەماهەنگی لەگەڵ عێڕاقدا بەپێی ڕاسپاردەکانی سەرۆکی میسڕی سیسی لەمبارەیەوە.
    لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەندامانی شاندەکە کەیاوەری وەزیری میسڕی بوون لە 14 کۆمپانیای گەورە پێکهاتبوون لەناو 100 کۆمپانیای میسڕی کە داوای کارکردنیان لەعێڕاقدا پێشکەشکردووە.