بەغداد/ INA
بەڕێوەبەری تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری سەربەحەشدی شەعبی ئەحمەد عەباس مالیکی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کارەکانی پەڕەپێدان و نۆژەنکردنەوەی ناوچەی کوفەی دووەمی سەربە شارەوانی گەل لەپارێزگای بەغداد تەواوبوونە ولەسەروبەندی کردنەوەدایە.
مالیکی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە وتی کە سەرجەم کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ناوچەی کوفەی دووەم تەواوکراون، پڕۆژەکەش لە ڕاکێشانی تۆڕی ئاوو ئاودێری و ڕووماڵکردنی ڕێگاوبانەکان و شۆستەکان پێکهاتووە.
مالیکی وتیشی کە ڕووبەری ناوچەکە دەگاتە 430.000 مەتری دووجا و 52 کۆڵان و 1850 خانوو لەخۆ دەگرێت، ڕوونیشی کردەوەکە ئەم پڕۆژانە سەربە حکومەتن و بەفەرمان و ڕانمایی سەرۆک وەزیران ئەنجامدەدرێن بۆ نۆژەنکردنەوەو پەڕەپێدانی ئەوناوچانەی کەقەرەباڵغیەکی زۆریان تیادایە و پێشتر بێبەش بوونە لەخزمەتگوزاریەکان.