ههولێر-INA
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆفسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان کرد.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی قوباد تاڵهبانی لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردویهتی، ڕاگهیاندووه" لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا کە ئهمڕۆ دووشەمە، لە هەولێر بە ئامادەبوونی ستێڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، بە گرنگییەوە باس لە هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا. جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەبێت بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت و سەرکەوتووبێت لە بەدیهێنانی خواست و ئیرادەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
هەردوولاش هاوڕابوون کە دەبێت گروپی چاودێری نێودەوڵەتی لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوکۆکرا لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و بە گرنگییەوە باس لە پێویستیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرا لە عێراق، بەوپێیەی هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. لەمبارەیەوە، قوباد تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە هاتنی وەفدەکەی حکومەتی فیدراڵ کرد بۆ هەرێمی کوردستان و رایگەیاند هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان و لەناویشیاندا کێشەکانی پەیوەندیدار بە موچە و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.