بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین مەندەلاوی جەختی لە هەستیاری ڕووداوەکانی ناوچەکە کردەوە، هاوکات داوای پاڵپشتیکردنی دهزگا ئەمنییەکان و پەرەپێدانی تواناکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ دووشەممە، محسین مەندهلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعرەجی كرد، بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی ئەمنی و هەنگاوەکانی بەهێزكردنی سەقامگیری لە وڵات وئەو پێشهات و ڕووداوانەی ناوچەکە بهخۆیهوه دهبێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، كهلە میانی کۆبوونەوەکەدا جەختیان لە هەستیاری ئەو ڕووداوە سەرەکییانە کردەوە کە ناوچهكه پێیدا تێدەپەڕێت، ڕەنگدانەوە و کاریگەرییەکانیان لەسەر رهوشی ناوخۆیی، هەروەها پێویستی پاڵپشتیکردنی دهزگا ئەمنییەکان و پەرەپێدانی تواناکانیان لە هەموو بوارەکاندا، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق.
ههروهها لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ئەنجامی سەردانەکەی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ برۆکسل و دیدارەکەی لەگەڵ نوێنەرانی ناتۆ، هەروەها هەنگاوەکانی حکومەت سەبارەت بە کۆتاییهێنان بەبوونی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لهعێراق ئاگادارکرایەوە".