بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، خالد بەتال ئەلنەجم، وەزیری پیشەسازی، پێشوازی لە هاوتا میسرییەکەی، کامێل ئەلوەزیر کرد بۆ تاوتوێکردنی زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
وەزارەتی پیشەسازی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" خاڵد بەتال ئەلنەجم، وەزیری پیشەسازی عێراق لە دوایی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ کۆماری میسری عەرەبی پێشوازی لە هاوتا میسرییەکەی، کامێل ئەلوەزیر کرد بۆ تاوتوێکردنی زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات.