بهغدا-INA
ئهمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، دهستگیركردنی باندێکی تایبەت بە تاڵانكردن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هەڵمەتە عەشایەرییەکان له ڕۆژهەڵاتی پایتەخت ڕاگەیاند.
فەرماندەییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تیایدا هاتووه" لە درێژەی ئەو پلانە ئەمنییەی ئامادەکراوە بۆ پتهوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە بەغدای پایتەخت، هێزێک لە فیرقەی پێنجەمی پۆلیسی فیدراڵی، بە سەرپەرشتیی مەیدانی لە لایەن لیوای فەرماندەی فیرقەوه، و بە پاڵپشتی هەواڵگریی لهئاستێكی بەرز، دەستی کرد بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی پێشوەختە، کە لە ئەنجامدا باندێک دهستگیركرا کە پێکهاتبوو لە پێنج تۆمەتبار، لەنێویاندا دوو ژن بوون و پسپۆڕ بوون لە تاوانەکانی تایبەت بە تاڵانكردن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و هەڵمەتە عەشایەرییەکان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" دوای بەدواداچوون بۆ جموجۆڵەکانیان و دانانی بۆسەیەکی ورد بۆیان لە ناوچەی حەوت قهسر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا، بڕێک ماددەی هۆشبەری بلوری و کەرەستە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی جۆراوجۆری دیکە لە دەستیان دەستی بەسەردا گیرا وتۆمەتباران و کەرەستەی دەستبەسەرداگیراو ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کران بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی دژیان".
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، ڕاگهیهندراوهكه ڕوونی کردەوە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکەدا، (١٤) کەسی بیانی بەهۆی پێشێلکردنی مەرج و ڕێنمایهكانی بەشی نیشتەجێبوون دەستگیرکراون.