بارزانی بۆ عەللاق: پڕۆژەی هەژماری من زیاترلە نیو ملیۆن کەس بەشداریان تیادا کردووە

ئابوری
  • 9-09-2024, 15:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێڕاق مەسرور بارزانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئاشکرای کرد کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە هەژماری من ناویان تۆمارکردووە.
    بەیاننامەی بانکی ناوەندی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان مەسروربارزانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە پارێزگاری بانکی ناوەندی عێڕاقی عەلی محسن عەللاق ، لەدیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر ئەوچاکسازیانەی کەلەبواری بانکیدا لەهەرێم ئەنجامدراون ، وباسیشی لە هەژماری من کرد کە زیاتر لەنیو ملیۆن کەس ناوی خۆیان تیادا تۆمارکردووە.
    ئاماژەشی بەوەدا کەهەردوولا ڕێککەوتوون لەسەرگرنگی بەردەوامی پڕۆژەی هەژماری من بەپشتیوانی بانکی ناوەندی.
    هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێم سوپاسی خۆی ئاڕاستەی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆژەی هەژماری من، جگەلەوەش ئاماژەی بە گرنگیدانی بانک و دەزگانێودەوڵەتیەکان کرد بە هەماهەنگی لەگەڵ ستڕاتیژیەتی دارایی هەرێمی کردستان.