بهغدا-INA- ویسام مهلا
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی و کاراکردنی کۆکردنەوە لە کەرتی کارەبا ئاشکرا کرد، هاوکات وردەکارییەکانی میوانداریکردنی وەزیری کارەبا، زیاد عەلی فازیل ڕوون کردەوە.
سەرۆکی لیژنەکە، عەتوان ئەلعەتوانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "داهاتی نەوتی لەسەدا 90ی داهاتی دەوڵەت پێکدەهێنێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی ناسەقامگیری ئابووری، وجەختیشی لهگرنگی بەرزکردنەوەی داهاتە غەیرە نەوتییەکان كردهوه وەکو گومرگی و باج و کرێی خزمەتگوزارییەکان کە لەلایەن دامەزراوەکانهوه پێشكێش دهكرێن ئهوجا چ ئاو بێت یان كارهبا.
ئاماژەی بەوەشکرد لیژنەکە میوانداری وەزیری کارەبا زیاد عەلی فازیل کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشە گەورەکان لەوانە پابەندنەبوونی دامودەزگا حکومییەکان و کەرتی نیشتەجێبوون و کۆمپانیاکانی خۆبهژێوی بە کۆکردنەوەی پاره، وجارێكی دیكهی میوانداری دهكرێت بۆ چارهسهركردنی كێشه دانی پارهی كارهبا.
عەتوانی ڕوونیشیکردەوە وەزارەتی کارەبا 25 هەزار مێگاوات بەرهەم دەهێنێت، بەڵام ئەو داهاتەی وەزارەت بەدەستی دەهێنێت دەگاتە کەمتر لە ترلیۆنێک دینار، ئەمەش زۆر کەمە.
ههروهها وتی" حکومەت پارەیەکی زۆر بۆ کەرتی کارەبا خەرج دەکات، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی ٢٥ هەزار مێگاوات هەیە، بۆیە هیچ بڕە پارەیەکی هاوتا بۆ ئەم خزمەتگوزارییە نییە، و روونیكردهوه كهبەردەوامی وزەی کارەبا پێویستی بە چاککردنەوە و زیاتر پشتگیریكردنی وەزارەتی کارەبایه”.
عەتوانی ڕایگەیان" وەزیر لە میانی میوانداریکردنیدا قسەی کرد کە 4000 مێگاوات دەچێتە خزمەتەوە، لە ئەنجامی دانانی یەکەکان کە دەتوانن قەرەبووی پێویستی بهغاز بکەنەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد ئەو بارەی عێراق پێویستی پێیەتی دەگاتە 49 هەزار مێگاوات و ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە کە پێویستە بەدواداچوونی بۆ بکرێت، وتی" ڕێژهی کەمیی كارهبا بۆ عێراق هەیە کە بە 40%ی مهزنده دهكرێت.
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان دووپاتی کردەوە کە لیژنەکە میوانداری وەزیرانی گواستنەوە و گەیاندن و وەزیرەکانی دیکەش دەکات، کە وەزارەتەکانیان داهات بەدەست دەهێنن وەک لە بودجەدا هاتووە، جگە لە میوانداریکردنی بەرپرسان لە گومرگ و باج، وجەختیشی کردەوە كهپێویستە حکومەت هەموو شتێک ههڵنەگرێت، دهبێ دامەزراوەکانیش ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.