بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلە کارکردن بۆ گرێدانی هاوپەیمانێتیەکی نێودەوڵەتی دژبە مادەهۆشبەرەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد بۆ تاووتوێکردن و بەدووداچونکردن بۆ ڕێکارەکانی حکومەت دەربارەی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان لەعێڕاق ئەویش بەئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی وداد و سەرۆکان و ئەندامانی لێژنەی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان.
سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەکەدا فەرمانیدا بە بەستنی ئەم کۆبوونەوەیە هەردوو مانگ جارێک بۆ بەدووداچونی پڕۆسەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی.
هەروەها ڕانماییدا بە دابینکردنی پارچەزەوی لەهەرپارێزگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئالودەبووان .
جگەلەوەش دەستخۆشیکرد لە هەنگاوی ئەنجومەنی وەزیران
بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی پسپۆڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان جەختیشی کردەوەسەر وەڵامگۆبوونی حکومەت بۆ هەر دەستپێشخەریەکی ئەرێنی لەمبارەیەوە، جەختیشی لەوەکردەوە کە هەواڵدان دەربارەی مادەهۆشبەرەکان و دەستگرتن بەسەرکەلوپەلی مادەی هۆشبەر بەمیکانیزمی بەخشش پێویستە پەیڕەوبکرێت، پێداگریشی کرد لەسەر کرانەوەی حکومەت بەسەر سەرجەم ڕێکخراو و چالاکواناندا بۆ دوورخستنەوەی ئەم مەترسیە.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکردوە کە هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وەزارەتی دەرەوەو ناوخۆ و هەواڵگری نیشتیمانی هەیە بۆ ئەوەی ئەفسەری پەیوەندبەستن لەگەڵ وڵاتانی دۆست ببەسترێت بۆ ڕاوەدوونانی تۆڕەکانی مادەهۆشبەرەکان.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ئێمە لەبرەوداین بۆ تەواوکردنی دۆسیەکانی لێکگەیشتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری دەبارەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بەمادەهۆشبەرەکان، لەمبوارەشدا هاوکاری بێوێنەلەئاراداهەبووە.