بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە هێرشی ئاسمانی لە نێوان ناوچهی سوهیریە و عەزیزیه دەکەن.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە" هەندێک لە سایتی سۆشیال میدیا هەواڵی هێرشی ئاسمانییان لە نێوان ناوچەی سوەیریه و عەزیزییە بڵاوکردەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد" لەکاتێکدا ئێمە ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە، بەڵام پشتڕاستی دەکەینەوە کە ڕووداوەکە ئاگرکەوتنەوە بووە لە بڕێک پوش و پهڵاش له ناوچەکەدا، کە بووەتە هۆی سووتانی بەشێکیان.
ههروهها وتی" بهپێی زانیاریه سەرەتاییهكان ڕووداوەکە بەبێ هیچ زیانێکی بەرچاوی مرۆیی کۆنترۆڵکراوه.