سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر گرنگی خێراکردنی هەنگاوەکانی بوژاندنەوەی باری ئابووری و خزمەتگوزاری لەشاری کەرکوک

سیاسی
  • 9-09-2024, 13:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە  جەختیکردەوەلە گرنگی خێراکردنی هەنگاوەکانی بوژاندنەوەی باری ئابووری و خزمەتگوزاریەکان لەشاری کەرکوک.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە پارێزگاری کەرکوک ڕێبوار تەها ڕوونیشی کردەوەکە لەدیدارەکەدا باس لەپێشهاتەکانی پارێزگای کەرکوک کرا لەسەرجەم ئاستەکاندا.
    سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی و تایبەتمەندێتی شاری کەرکوک کەپێویستە برایەتی و ئاشتی تیادا بەرقەراربکرێت، پێداگریشی کردلەسەرئەوەی کە هەنگاوەکانی بوژاندنەوەی ئابووری و خزمەتگوزاری و گەشەپێدان چالاکتر و خێراتربکرێت.
    لەلایەن خۆیەوە ڕێبوار تەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ گرنگیدان بە شاری کەرکوک و سەرجەم ئەو کۆششانەی بۆ کەرکوک خستویانیەتە گەڕ.