عەوادی: سەرۆک وەزیران بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە گەندەڵیەکانی ڕاگرت پێش ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوبکرێنەوە

سیاسی
  • 9-09-2024, 11:51
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وتەبێژی حکومەت باسم عەوادی جەختیلەوە کردەوەکە سەرۆک وەزیران پێش ئەوەی لەڕاگەیاندنەکاندا بڵاوبکرێنەوە گەندەڵیەکانی ڕاگرتووە.
    عەوادی لە بەرنامەی واجب الصراحة كەلە کەناڵی ئیخباریە دا پەخش دەکرێت و ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت دووچاری هەڵمەتێکی توند و ستەمکارانە بوویەوە لەماوەی پێشوودا ، سەرۆک وەزیرانیش جەختیلەوەکردەوە کە حکومەت بۆ هەمووانەو ئامانجیشی گێڕانەوەی متمانەو دابینکردنی خزمەتگوزاریە.
    وتیشی ڕەوشی حکومەتی ئێستا بەئاڕاستەی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانە نەک دووبەرەکی و نانەوەی بشێوی، هەروەها سودانی کەمتر گوێ بەخۆدەرخستن دەدات و زیاتر سەرقاڵی کارکردن و بەدیهێنانی دەستکەوتەکانە.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران بەگیانی برایەتی و هاوکاری لەگەڵ هێزەسیاسیەکاندا کاردەکات لەپێناو جێبەجێکردنی بەرنامە حکومیەکە، لەم کۆبوونەوەیەی چوارچێوەی هەماهەنگیش بەڕوونی وئاشکرایی وڕاشکاوانە باس لە بابەتە هەنووکەییەکان کراوە.
    هەروەها ڕوونیشی کردەوەکە یەکلاکردنەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەبێتەپڕۆژەیەک بەرەو تێڕوانینێک بۆ گۆڕانکاری وەزاری سازانئامێز.
    وتیشی سەرۆک وەزیران مکووڕە لەسەر نەهێشتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بەردەوامیشە لە هەوڵەکانی.