كه‌شناسی عێراق.. پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و تۆزوخۆڵ ده‌بێت

ناوخۆ
  • 9-09-2024, 11:06
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەکانی گەرمای دەکرد.
    لەڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌دا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" کەش و هەوا بۆ سبەینێ، سێشەممە، ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما  لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوورهاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، ولە ناوچەی باکوور کەمێک بەرزتر ده‌بن لە ڕۆژی پێشوو، و پلەکانی گەرما لە بەغدا، دیالە، کەربەلای پیرۆز، واست، دیوانیە، سەڵاح الدین، موسه‌ننا، و بەسرە 48 په‌له‌ده‌بن، وله‌دهۆک و سلێمانی 41، له‌نەینەوا و کەرکوک ٤٥، و زیقار قەر و میسان ٤٩ پله‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد، کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی لە دەوروبەری هەمان ئاستدا دەبن، کەمێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵات دادەبەزن.
    بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، کەش و هەوا ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکور و باشوور هاوشێوە رۆژانی پێشوو دەبن، لە ناوچەی ناوەڕاستیش کەمێک دادەبەزن، هەروەها بای باکووری ڕۆژئاوا لە ماوەیەکدا چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن.
    بۆ رۆژی هەینیی داهاتوو کەش و هەوای ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما  لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک دادەبەزن و چەند پلەیەک لە ناوچەی باشوور دادەبەزن. با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور لە ڕۆژدا چالاک دەبێت، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز."