بەغداد/INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محهمهد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە بەدووداچونی ڕێکارە حکومیەکانی پەیوەست بە نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی هەستا بەسەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەکی فراوانی تایبەت بە بەدووداچونی ڕێکارە حکومیەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان.