بهغدا-INA
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوی گرنگیان ناوه بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی (IOSA).
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگهیهندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە"زولفیقار عەبدولحوسێن ە نوێنەرایەتیی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بهنوێنهرایهتی بەڕێوبهرایهتی هێڵی ئاسمانی عێراقی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ پسپۆڕانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA) ئەنجامدا بهمهبهستی گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو ڕێوشوێنە چاکسازیانەی کە هێڵی ئاسمانی عێراقی پێویستە ئهنجامی بدات بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی IOSA.
ەپێی ڕاگەیەندراوەکە" لهچوارچێوەی ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق موحەیباس ئەلسەعداوی، کۆبوونەوەکە بۆ گرتنەبەری هەنگاوەکان بۆ پەرەپێدانی ئاستی کارکردن لە سەرجەم بەشەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە هاوکاری لەگەڵ IATA، ههروهها وتی" كهکۆمپانیاکە هەنگاوی گرنگی ناوه لە ڕێڕەوی هەڵگری نیشتمانی بۆبەدەستهێنانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی (IOSA) و بڕوانامەی بەڕێوەبەری وڵاتی سێیەم (TCO) كههۆکارێکی گرنگن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای سەلامەتی لە کۆمپانیاکەدا و ڕێگە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئەندامێتی خۆی لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی گواستنەوەی ئاسمانی (IATA).