بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی پەروەردەی دەبێت گرنگی بە یەكلاكردنەوەی وردبینی دۆسیەی وانەبێژان لە پارێزگای ئەنبار بدات، بەمەبەستی ناردنی لیستە تەواوكراوەكان بۆ وەزارەتی دارایی لەم هەفتەیەدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە هەریەك لە وەزیری پەروەردە، ئیبراهیم نامیس جبوری و پارێزگاری ئەنبار محەمەد نوری كەربولی لەخۆگرتبوو، لە درێژەی ڕێنماییەكەی دوێنێدا لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگای ئەنبار و پارێزگار و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا، بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی وانەبێژان لە قوتابخانەكانی ئەنبار.
سەرۆك وەزیران جەختی لە پێویستی وەزارەتی پەروەردە بۆ تەواوكردنی سەرجەم پێداویستییەكان بۆ دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، و دابینكردنی كەشێكی پەروەردەی یەكگرتوو بۆ خوێندكاران و قوتابیان، بەشێوەیەك كە دڵنیابێت لە ڕەوانەیی پڕۆسەی زانستی و فێرخوازی و خوێندن وپەروەردەیی.
بەگوێرەی بەیاننامەكە كە سەرۆك وەزیران ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردەی كردووە تەركیز بخاتە سەر یەكلاكردنەوەی وردبینی دۆسیەی مامۆستایانی وانەبێژ لە پارێزگای ئەنبار بەمەبەستی ناردنی لیستە تەواوكراوەكان بۆ وەزارەتی دارایی لەم هەفتەیەدا.