بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە، حكومەت پلانی پڕۆژەی گەورە لە كەرتی نەوت، گاز و پترۆكیمیایی دادەڕێژێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەیكەر هیوز كە تایبەتە بە نەوت و غاز، و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای لۆرێنزۆ سیمۆنێلی و شاندی یاوەری كرد.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە : كە بەیكەر هیوز یەكێكە لە چوار گەورەترین كۆمپانیاكانی جیهان كە تایبەتمەندە بە خزمەتگوزارییەكانی وزە و نەوت، ئاماژەی بەوەشكرد پەرۆشی حكومەت بۆ بوونی كۆمپانیاكە لە عێراق، كە داواكرابوو وەبەرهێنان تێیدا فراوانتر بكات، لەڕێگەی هاوكارییەوە لەگەڵ حكومەت یان لەگەڵ كەرتی تایبەت لە بواری نەوتدا.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا بەپێی بەیاننامەكە : كە بازاڕی عێراق بووەتە بازاڕێكی ئومێدبەخش، هەروەها حكومەت پلانی پڕۆژەی گەورە دادەڕێژێت، بەتایبەتی پڕۆژەی یەكگرتوو لە كەرتەكانی نەوت و گاز و پترۆكیمیایی،لە میانی دیدارەكەدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە ڕێڕەوی گەشەپێدان كرد كە پڕۆژەكانی گواستنەوەی نەوت و گاز لەخۆدەگرێت.
جەختیشی كردەوە : گرنگی تەواوكردنی ئەو پڕۆژانەی كە كۆمپانیاكە لە عێراق كاریان تێدا دەكات، بەتایبەتی كێڵگەی نەوتی ناسریە كە كۆمپانیاكە تێیدا وەبەرهێنان دەكات بۆ دەرهێنانی غازی پەیوەندیدار، بە توانای 200 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد، كە هیوادارە لە ساڵی 2026 تەواو بكرێت.
لای خۆیەوە شاندی بەیكەر هیوز پابەندبوونی خۆیان بە حكومەتەوە دووپاتكردەوە، و خواستی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق لە كەرتی نەوت یان گازدا دووپاتكردەوە، هەروەها هاتوون بۆ ئەوەی دوا دەست لێدان بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ وەزارەتی نەوت، هەروەها واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بواری غاز، وە وەبەرهێنان لە سەكۆی غاز كە لە بەندەری گەورەی فاو دادەمەزرێت، خواستی خۆیان بۆ دابینكردنی دارایی هەندێك پڕۆژە لە عێراق دەردەبڕن.