بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ یەكشەممە هەڵمەتی پارەدانی ئەلیكترۆنی ڕایگەیاند، قەبارەی بازرگانی دیجیتاڵی بۆ 18 ترلیۆن دینار و ژمارەی كارتەكانیش بۆ 20 ملیۆن كارت زیادیكردووە، هاوكات ڕوونكردنەوەی دەستكەوتە ئابورییەكانیشی كردووە.
مستەفا ئەكرەم حەنتووش وتەبێژی هەڵمەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پارەدانی ئەلیكترۆنی دەستكەوتی زۆر گەورەی بەدەستهێناوە، هەروەها ئەزموونێكی زۆر سەركەوتووە لە ڕووی دارایی و بانكی و سوودی بۆ هەموو لایەنەكان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : مامەڵەكردن بە پارە مەترسییەكانی تێدایە، بەو پێیەی دەتوانرێت پارە بدزرێت یان بسوتێنرێت كاتێك دەگوازرێتەوە یان هەڵدەگیرێت، یان بەر زەرەر بكەوێت، هاوكات مامەڵەی ئەلیكترۆنی و بازرگانی دیجیتاڵی ئاسانكاری بۆ پرۆسەی گواستنەوە و بازرگانیكردن بە پارە دەكات و سوودبەخشن بۆ دەوڵەت بۆ ئەوەی هەبێت، خوێندنەوەیەك بۆ نەختینەیی، كۆكردنەوەی پارە، و خوێندنەوەی پارەدان و كەرتەكانی قازانج و زەرەر، كە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە پلانەكان دابنرێت.
ووتیشی: پارەدانی ئەلیكترۆنی بە هەموو پێوەرەكان بابەتێكی سەركەوتووە و ئەو وڵاتانەی جێبەجێی دەكەن شاهیدی گەشەسەندنن لە سیستەمی دارایی و بانكیدا.
سەبارەت بەو ژمارانەی بەدەست هاتوون، حەنتووش ڕوونی كردەوە : كۆی پارەی ئەلیكترۆنی تا ساڵی 2020 لە 300 ملیار دینار تێنەپەڕیوە، بە بەراورد بە پارەی ئەلیكترۆنی بۆ ساڵی ئێستا كە گەیشتووەتە زیاتر لە 18 ترلیۆن دینار، ئەمە بازدانێكی گەورەیە كە ئاسان نییە بۆ ئەوەی لە ماوەی 3-4ساڵدا بەدەستی بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە : تا ئێستا نزیكەی 20 ملیۆن كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەیە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020دا نزیكەی 10 ملیۆن كارتمان هەبووە، ڕوونیشیكردەوە پێشاندەرەكانی ئەو پرسە ئەرێنین و لە هەموو ڕوویەكەوە سەركەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت بە بڕیارەكانی ئەم دواییەی و لیژنە تایبەتمەندەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی، گەیشتووەتە ئاستەكانی بەیاننامەی ورد و بەیاننامەی نەختینەیی و هەڵسەنگاندنی مەترسی و تەنانەت پرسی پەیڕەو و ئاراستەكردنی واژۆی ئەلیكترۆنی، ڕوونیشیكردەوە كە پرسەكە پارەدانی ئەلیكترۆنی لەگەڵ كۆمەڵگادا هاوتەریب بووە.".
جەختیشی لەوە كردەوە: كە حكومەت لەم دواییانەدا كۆمەڵێك بڕیاری تایبەت بە كەیسەكانی ڕێكخستنی دەركرد، لەوانە چالاككردنی یاسایەكی تایبەت بۆ واژۆكردنی ئەلیكترۆنی، و دروستكردنی ڕێسایەكی دارایی بۆ پارەدانی ئەلیكترۆنی لەنێوان كۆمسیۆنی دەستپاكی و دیوانی چاودێریدا، ڕوونیشیكردەوە كە پرسەكە وایكردووە لە قۆناغی ڕێكارە كارپێكراوەكانەوە بۆ قۆناغی ڕێكخستنی گشتی گواسترایەوە.