بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایەق زێدان، یەكخستنی كاری هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەموو ئەو شتانەی كە بەشدار دەبن لە پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی عێراق تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایەق زێدان كۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕێكارەكانی بەرزكردنەوەی هاریكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و دادوەری و یەكخستنی كاری هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەموو ئەو شتانە كردووە كە یارمەتیدەر دەبن بۆ پاراستنی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی عێراق.
ووتیشی : هەروەها باس لە هاوكاری لە هەموو شتێك كرا كە وا دەكات حكومەت بتوانێت بەرنامەی خزمەتگوزاری و ئابووری خۆی تەواو بكات و ئامانجەكانی گەشەپێدان بەدەست بهێنێت.