بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دەستپێشخەری ڕیادە، حسێن فلامێرز، دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی قەرزەكانی دەستپێشخەری ڕیازی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی ئەو كەسانەی تۆماركراون گەیشتووەتە نزیكەی 40 هەزار كەس.
فلامێرز بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ناونوسین بۆ دەستپێشخەری ڕیادە كراوەتەوە، بەو پێیەی ژمارەی ئەوانەی لە ماوەی 5 ڕۆژی ڕابردوودا ناویان تۆماركردووە گەیشتووەتە 40 هەزار كەس، ئاماژەی بەوەشكرد، قۆناغی دووەمی قەرزەكان لە ئەمڕۆوە دەستیپێكردووە و 100 هۆڵی مەشق و ڕاهێنان لە سەرتاسەری وڵاتدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەی راهێنەركان دوو هەزار كەسە و هەر هۆڵێك 100راهێنەر لەخۆدەگرێت،
بە ئاماژەدان بەوەی ژمارە تۆماركراوەكان زیادیان كردووە، گەیشتووەتە نزیكەی 400 هەزار كەس كە لە دەستپێشخەرییەكەدا تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد : شەش هەزار قەرز ئامادەكراوە و هەفتانە لە بانكەكانی رافیدەین و ڕەشیدەوە خەرجدەكرێ،، هەروەها تەرخانكردنی دارایی بۆ ئەو قەرزانە هەیە، لەسەر ئەم بنەمایە راهێنەرەكان دەجولێنەوە.
ڕوونیشی كردەوە : لە هەر قۆناغێكدا مانگانە پێشوازی لە 2 هەزار ڕاهێنراو دەكرێ و هەروەها دوو قۆناغمان هەیە، هەروەها ژمارەی پێشبینیكراوی ڕاهێنراو لە نێوان دوو هەزار بۆ سێ هەزار كەسە لە مانگێكدا كە مەشق و ڕاهێنان دەكەن.