دوای ئەوەی دوو ملیۆن هاوڵاتی گرتەوە... پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە وەزارەتەكان دوور دەبن لە نەخوێندەواری

ناوخۆ
  • 8-09-2024, 16:36
  • +A -A

    بەغدا -  INA -   ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، بەم نزیكانە وەزارەتەكانی دەوڵەت بێبەش دەبن لە فەرمانبەرانی نەخوێندەوار، ئەمەش بە پێی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە بەرنامەی خوێندەواری زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی لەخۆگرتبوو.
    بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی لە دەستەی كارگێڕی نەهێشتنی نەخوێندەواری، ویسام ناهز  عەبود، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا هەنگاوی گەورەی ناوە لە نەهێشتنی نەخوێندەواری، بەو پێیەی عێراق وەك یەكەم وڵاتی دوور لە نەخوێندەواری ناسێندرا، و ئەمەش پێش ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد :  ئەو شەڕ یەك لەدوای یەكەكان و و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییە یەكان كە عێراق شاهیدی بوو، نەخوێندەواریی زۆر بڵاوكردۆتەوە، هەر بۆیە پێویست بوو دەزگای جێبەجێكردن بۆ بنبڕكردنی نەخوێندەواری پێكبهێنرێت، هەروەها بەشەكانی لە سەرجەم پارێزگاكان و ناوەندەكانی خوێندەواریدا بكرێتەوە بۆ نەهێشتنی ئەم بەڵایە.
    جەختیشی لەوە كردەوە: كە دەزگای جێبەجێكردن  بۆ بنبڕكردنی نەخوێندەواری كاریان كرد بۆ بنبڕكردنی نەخوێندەواری زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی، ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامیس جبوری جەختی لە گرنگی نەهێشتنی نەخوێندەواری و پێشكەشكردنی هەموو پشتیوانییەك بۆ دەزگای جێبەجێكردن بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری.
    ئاماژەی بەوەشكرد : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران زۆر پشتگیری لە پرسی بنبڕكردنی نەخوێندەواری كرد، هەروەها ئاڕاستەی نەهێشتنی نەخوێندەواری لەنێو فەرمانبەراندا كرد لە سەرجەم وەزارەتەكانی دەوڵەت، بەو پێیەی لە سەرجەم وەزارەتەكانی دەوڵەتدا ناوەندەكان كرانەوە، لەوانەش وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری ودەستەی حەشدی شەعبی، جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەتەكانی دەوڵەت زۆر بە زوویی كارمەندی نەخوێندەوار لە پلەكانی وەزیفی بێبەش دەبن.