بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هاوپەیمانی جیهانی ئەنجومەنەکانی پەیوەندی فایبەر ئۆپتیک سەرۆک وەزیران پەیامێکی پیرۆز بایی ئاراستەی عەلا جاسم دەکات

سیاسی
  • 8-09-2024, 16:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە" محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پیرۆزبایی لە "عەلا جاسم " بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێرسلینک (إيرثلنك) لە عێراق، کرد، بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هاوپەیمانی جیهانی ئەنجوومەنی پەیوەندییەکان بۆ  فایبەر ئۆپتیک.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پیرۆزبایی لە "عەلا جاسم " بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئێرسلینک (إيرثلنك) لە عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی پەیوەندیی فایبەر ئۆپتیک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوور ئەفریقا، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هاوپەیمانیەتیەکە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بە گەیشتن بەم دەستکەوتە،عێراق یەکەم دەبێت کە سەرکردایەتی هاوپەیمانییەکە  لە هەوڵە جیهانییەکانیدا بۆ پێشخستن و  وەرگرتنی تەکنەلۆژیای فایبەر ئۆپتیک و بەهێزکردنی هاوکاری لە بواری پەیوەندییەکانی فایبەر ئۆپتیکدا.