بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی بەشێوەی (on line)ی بۆ پێدانی پارەی مۆڵەتی هاوردەکردن و هەناردەکردنی ڕاگەیاند.
وەزارەتی بازرگانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- لەچوار چێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی"ئەسیر داود غریری" وەزیری بازرگانی، بەگوێرەی بەرنامەکانی حکومەت بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی هەناردەکردن و هاوردەکردن، رێکارەکانی پارەدان بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- هاوردە و هەناردەکاران دەتوانن دەستیان بەو سیستەمە بگات و سوود لەم خزمەتگوزارییە ئەلیکترۆنییە ئاسان و پێشکەوتووە وەربگرن.