بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"شێخ هومام حەمودی " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق،داوای لە دەزگاکانی حکومەت کرد کۆنفرانسی هاوبەشی نیشتمانی بۆ بنبڕکردنی نەخوێندەواری سازبکەن،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پرۆسەکە پێویستی بە هەوڵی گەورەی حکومەت و پەرلەمان هەیە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی "شێخ هومام حەمودی"کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- دروستکردنی دەوڵەتی مۆدێرن لە پەروەردەوە دەست پێدەکات،خۆشگوزەرانی کۆمەڵگاش لە بنیاتنانی خێزانێکی باش و خوێندەوارەوە دەست پێدەکات کە توانای پەروەردەکردنی هۆشیارانەی هەبێت بە نەوەی چەکدار بە زانست و بەها ڕەسەنەکان،بۆیە لە ڕۆژی جیهانی بنبڕکردنی نە خوێندەواری (کە 8ی ئەیلولە) دەبێت ئەو ڕاستیانە لە هەر پلانێک بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنەدا لەبەرچاو بگیرێن، بە داڕشتنی دیدێکی ژیرانە بۆ ستراتیژییەکی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخوێندەواری، و چالاککردنی ڕۆڵی کۆمەڵگا تێیدا، بە نوخبە و ڕۆشنبیرەکان و دەستەی حوسێنیەکان و مینبەر و دامەزراوە کولتووری و میدیاییەکان.