بەغدا-INA
ڕۆژی یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە خۆی وەک لیوا و یاوەری سەرۆك وەزیران لە بەغدا ناساندبوو.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بەغدا،بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە پشتڕاستکراوەکان، و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری ، توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە خۆی وەک لیوا ناساندوە ،گوایە یاوەری سەرۆکوەزیرانە ،و تۆمەتبارەکە هەڵساوە فشاری خستۆتە سەر کادیرە پێشکەوتوەکانی زانکۆ بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی لە بەغدای پایتەخت کە موڵکی وەزارەتێک بوە بۆ سەرمایەداران.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- تۆمەتبارەکە پێشتر خۆی وەک پۆستی ڕاوێژکاری پارێزگاری ئەنبار ناساندوە بۆ بەدەستهێنانی زەوی وەبەرهێنان بە شێوەی نایاسایی ،جگە لەوەی پێشینەی ساختەکاری و دۆسیەی فێڵکردنی هەبووە.