بەغدا-INA
"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئامادەکاری پۆرتاڵی زانیاری دیجیتاڵی عێراقی کرد، و تیایدا دووپاتیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە پرۆسەی بە دیجیتاڵکردن و گۆڕینی کەرتە جیاوازەکان بۆ ئەلیکترۆنی
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- سەرۆك وەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ بەدواداچونی مەرجەکانی دەستپێشخەریی پۆرتاڵی زانیاری دیجیتاڵی عێراق و فەرمانی لیژنەی دیوانی ژمارە (23821).
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :- سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا ،کە ئەو دەستپێشخەریە شارستانیەی وڵاتێکی وەک عێراق کە خاوەنی میراتی شارستانی و کولتووری مەزنە ،کاردەکەن بۆ زیادکردنی پەیوەندیی مەعریفی لەگەڵ جیهان، بەمەبەستی گەیشتن بە زانستی خێرا و تەکنەلۆژیای نوێ ،بە تایبەت کە ئەم دەستپێشخەرییە لایەنەکانی پەیوەست بە خوێندنی باڵا و پەروەردەکردن دەگرێتەوە.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆك وەزیران ، جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت بەردەوام دەبێت بۆ پرۆسەی بە دیجیتاڵکردنی ئەلیکترۆنی بەشێوەی کارت لەسەرجەم بوارە جیاوازەکاندا، بە ئامانجی دەست گەیشتن بە زانیاری و پێشکەوتن لە ئاست و چالاکییە جیاوازەکاندا.