وەزیری داد ڕاپۆرتی چوارەمی عێراق بۆ پێداچوونەوە بەڕەوشەکانی مافی مرۆڤ پەسەند دەکات

ناوخۆ
  • 8-09-2024, 15:02
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"خالید شوانی" وەزیری داد ، چوارەمین ڕاپۆرتی عێراقی بۆ پێداچوونەوەی بەڕەوشی مافەکانی مرۆڤ پەسەند کرد.
    وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- وەزیری داد لە کۆبوونەوەی لیژنەی وەزارەت لە بارەگای وەزارەت کە خۆی سەرۆکایەتی دەکرد ڕاپۆرتی چوارەمی پێداچوونەوەی ڕەوشەکانی مافی مرۆڤی پەسەندکرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەم ڕاپۆرتە لە چوارچێوەی پابەندبوونی عێراقە بە راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان  لە بواری مافەکانی مرۆڤ، بەو پێیەی هەموو ئەو تێبینیانەی کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر کرا پشتڕاستکرانەوە و ڕاپۆرتی کۆتایی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا بۆ پەسەندکردنی وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە جنێڤ.