بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی،ئەنجامدانی گەشتی ڕاستەوخۆکانی بۆ کوەیت ڕاگەیاند بۆ گواستنەوەی هاندەرانی عێراقی تا پاڵپشتی هەڵبژاردەکەیان بکەن.
لە بەیاننامەیەکی کۆمپانیاکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- کە کۆمپانیا کە گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ کوەیت ڕادەگەیەنێت بۆ گواستنەوەی هاندەرانی عێراقی تا پاڵپشتی هەڵبژاردەکەیان بکەن.
بەگوێرەی بەیاننامەکە:- کۆمپانیاکە داوای لە هەموو ئەو کەسانە کردووە کە ئارەزووی گەشتکردنیان هەیە ، پابەندبن بەم ڕێنمایانەی خوارەوە:
1- هەڵگرتنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.
2- بونی ڤیزای چوونە ناوەوەی وڵاتی کوێت و حجزکردنی هۆتێل پێشوەختە بۆ کاتی مانەوە .
3- پێویستە پابەندی ئەم مەرجانە بن بۆ دڵنیابوون لە ئاسانکاری گەشتکردن و ڕێکارە پێویستەکان.