هێزەکانی دژە تیرۆر ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی بۆ سەر حەشارگەیەکی چەتەکانی داعش لە ئەنبار ئەنجام دەدەن

ئەمنی
  • 8-09-2024, 14:27
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بۆ سەر کۆشکێکی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش لە ئەنبار ڕاگەیاند.
    فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-لە ئۆپراسیۆنێکی پێشوەختە بۆ ڕاودونانی  پاشماوەی چەتەکانی داعشی تیرۆریستی، بەپشت بەستن بە  کاری وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی یەکەی دژە  تیرۆر،و لە ژێر چاودێری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی  هاوبەش لەگەڵ دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی سوپا و هێزی ئاسمانی، لە بیابانی ئەنبار ئەنجامدرا ، بۆ سەر یەکێک لەو حەشارگانەی کە لەلایەن چەتە تیرۆریستییەکانی داعشەوە بەکارهێنرابوون.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە  ئۆپەراسیۆنەکەدا،دەست گیرا بەسەر  چەندین ئامێری وەک مۆبایل و کۆمپیوتەر  و تۆمارەکان کە لەلایەن ئەندامانی باندە تیرۆریستییەکانی داعشەوە لە کۆشکەکەدا شاردرا بونەوە  و بۆ کردەوەی تیرۆر کەڵکیان لێ وەرگرتوە.