وەزیری وەرزش و لاوان لەکوێت پەیوەندییە وەرزشیەکان لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە تاوتوێدەکات

وەرزش
  • 8-09-2024, 13:58
  • +A -A

    بەغدا-INA
    "ئەحمەد موبرەقع"وەزیری وەرزش و لاوان لەگەڵ شێخ " فەهد یوسف " جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری  و ناوخۆی کوێت،تاوتوێی پەرەپێدانی  هاوکاری و پەیوەندییەکانی لاوان و وەرزشی نێوان عێراق و دەوڵەتی کوێت کرد.
    "ئەحمەد موبرەقع" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- لەچوار چێوەی ئەو سەردانە فەرمییەی ئێستا بۆ دەوڵەتی کوەیت، وەزیری وەرزش و لاوان دیدارێکی لەگەڵ "عەبدولڕەحمان مەتەڕی " وەزیری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و وەزیری دەوڵەت بۆ کارووباری لاوان ئەنجامدا.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا، لەسەر ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە وەرزشی و چالاکیەکانی لاوان لە  نێوان هەردوو وڵات، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزم و پلانەکانی پەرەپێدانی کاری هاوبەشی گەنجان و وەرزش بۆ بەهێزکردنی ئەو پەیوەندییانەی کە لەنێوان هەردوو وڵاتی برادا هەیە. 
    هەر لە دڕێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :"ئەحمەد موبرەقع" یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان"ئەیمەن حسێن" ی لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی کوێت بەسەر کردەوە و  لە تەندروستی پرسی و جەختی لەوە کردەوە کە وەزارەتی وەرزش و لاوان هیچ کەمتەرخەمی ناکات  لە گرنگیدان و هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ ڕیزەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی،هەروەك هیوای سەلامەتی و گەڕانەوەی خێرا و  تەندروستی  باشی  بۆ "ئەیمەن حوسێن" خواست