4 هەزار هاوڵاتی کەرکوک بە تیروپشک ناویان بۆ حەج دەرچوو

ناوخۆ
  • 8-09-2024, 13:29
  • +A -A

    ئەمرۆ یەک شەممە، لەژێر چاودێری دادوەرانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،دەستەی حەج و عومرە تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ 85000 هاوڵاتی لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ ساڵەکانی 2025 و 2026 و 2027 ئەنجامدا. 
    پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)  کە رووماڵی مەراسیمی ڕاکێشانی تیرو پشکەکەی دەکرد، پێی ڕاگەیاندین :- کە لە کۆی گشتی ئەو کەسانەی ئارەزوی بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەجیان کردبو 1280 کورسی حەج  بۆ پارێزگای کەرکوک دەستەبەرکراوە بۆ هەر ساڵێک،بۆ ساڵی 2025یش ژمارەکە زیاترە لە 900 هاوڵاتی ، کە ساڵانی پێشوتر بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆناوە نەیانتوانیبو فەریزەی حەج بەجێ بگەیێنن. 
    بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان :- دوای  دەرچونی ناوەکان  پێویستە ئەو هاوڵاتیانەی ناویان لە تیروپشکا هاتوە سەردانی دەستەی حەج و عەمرە بکەن ، بۆ ئەوەی دۆسێیان بۆ بکرێتەوە پاشان قیستی سەرەتایی تێچوی حەج دەدەن و دواتر لەلایەن لێژنەیەکی تەندروستیەوە بەشداری لە پرۆگرامێکی تایبەتی راهێنان خۆ ئامادەکردن دەکەن تاکو بتوانن بێ کێشە و گرفت  مەناسیکی حەج ئەنجامبدەن.