بەغدا-INA
ئەمرۆ یەک شەممە ، ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی،دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیداری لەبەغدا ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵێنەوەی فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە :- کە هێزەکانی دەزگای هەواڵگری تایبەتمەند بە دژە تیرۆر لە بەشی ڕەسافەی بەغدا ، لە ڕێگای چاودێری زانیاری ئەوەیان هەبوو کە تۆمەتبارێکی داواکراو بەپێی مادەی چواری یاسای تیرۆر لەدەرەوەی پارێزگاکەوە دەگاتە شوێنی مەبەست،بۆیە دەستبەجێ تیمێکی کاری هەواڵگریی تایبەتمەند پێکهێنرا،و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە بۆسەیەک دانرا و دەستگیرکرا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-کاتێک لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا کراوە ، بەڕاشکاوی دانی بەوەدانا کە پەیوەندی بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشەوە هەیە، هەروەها چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامداوە ، هەر لە ڕفاندن و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی دەزگا ئەمنییەکان لە پارێزگای نەینەوا لە کاتی داگیرکردنی باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە ساڵی 2014، هەروەها بەشداریکردنی لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی (وادی حجر).