وەزیری کار و کارووباری کۆمەڵایەتی: لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی خوێندن هاوکاری مانگانەی قوتابیان و خوێندکاران دەگەڕێتەوە

ناوخۆ
  • 8-09-2024, 12:38
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،وەجبەیەکی دیکەی سودمەندبوانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند،کە پێشتر داواکاری سودمەندبونیان پێشکەش کردوە،ڕاشیگەیاند ئەو  کەسانەی کە هاوکاری خوێندن دەیانگرێتەوە بۆ دوو ملیۆن و 400 هەزار خوێندکار بەرزبۆتەوە.
    "ئەسەدی"بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ووتیشی: وەزارەت وەجبەیەکی دیکەی پەیوەست خاوەن پێداویستی تایبەت و منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە،و منداڵانی بێ باوک ڕادەگەیەنێت،کە 61 هەزار و 700 سودمەند بوو دەبن.