دەستەی کەشناسی: سبەی دوو پارێزگا لە عێراق دەگاتە نیوەی کوڵان لە گەرمی

ناوخۆ
  • 8-09-2024, 12:20
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بەرزبونەوەی نوێی پلەکانی گەرما دەکات .
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-  بۆ سبەی دووشەممە ، ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزدەبنەوە، و لە ناوچەکانی باکوریش نزیک دەبێت لە ڕۆژانی پێشوو،کە  پلەکانی گەرما لە بەغداد و میسان 47 پلە و لە بەسرە 49 پلەو لە واست و ئەنبار 46 پلە و دەهۆک 40 پلە و کەرکوک 44پلە و لە موسەنناو نەجەف و زیقار و دیوانیە 48 پلەی گەرمی دەبێت. 
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ رۆژی سێ شەممە ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت،هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،بەڵام لە ناوچەکانی باکور کەمێک بەرزتر دەبێت بەبەراوەرد بە ڕۆژانی پێشوو.
    هەربەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ  دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی دادەبەزن، هەروەها با لە ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ.