فایق زیدان لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا تاوتوێی هاوکاری دادوەری نێوان هەردوو وڵات دەکات

سیاسی
  • 8-09-2024, 12:15
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ "ڕۆلاند فێستبە" بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا هاوکاریی دادوەری نێوان هەردوو وڵاتیان تاو توێکرد.
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەمڕۆ یەکشەممە"فایق زەیدان"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "ڕۆلاند فێستبە" بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا و وەفدی یاوەری کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:-لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر هاوکاری دادوەری نێوان هەردوو وڵات کرا.