بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە،سەرۆك وەزیران،لە ڕێگەی بەرنامەی خەڵک و نیشتیمان، لەڕێگای کەناڵی عێراقیە نیوز لەگەڵ هاوڵاتیان ڕاستەوخۆ قسەی کرد .
سەرۆك وەزیران لە پەخشی ڕاستەوخۆی بەرنامەکەدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ "مستەفا روبەیعی " پێشکەشکاری بەرنامەکە ئەنجامدا و لەو ڕێگایەوە گوێی لە داوا و خواست و کێشەکانی هاوڵاتیان بوو.
سەرۆک وەزیران،ڕێنماییدا بە لیژنەی تەکنیکی ئەندازیاران لە تیمی خزمەتگوزاری حکومی تا لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانی ناحیەکە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی جێبەجێبکەن.