بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە" محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پیرۆزبایی لە پاڵەوانانی عێراق کرد،کە لە چوارچێوەی پێشبڕکێیەکانی یاری پارالۆمپیکی پاریس 2024 میدالیای جیاوازیان بەدەستهێناوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-سەرۆك وەزیران پیرۆز بایی لە یاریزان " نەجلە عیماد " کرد کە میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی تێنسی سەر مێزدا بەدەستهێنا.
هەر لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- "سودانی " پیرۆزبایی لە یاریزانانی شمشێرباز "عەمار هادی و زەین عابیدین غەیلان و حەیدەر عەلی " کرد بۆ بەدەستهێنانی میدالیای زیو، هەروەها یاریزانان "جەرا نەسار" کە میدالیای برۆنزی لە پێشبڕکێی فڕێدانی قورسایی یەک دەست بەدەستهێنا، لەگەڵ هەردوو یاریزان کوڕەکانی نزار بەهۆی فڕێدانی ڕمی درێژ مەودا میدالیای برۆنزیان بەدەست هێنا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتانەی کرد، هەروەك هەوڵەکانی ستافی ڕاهێنەرایەتی و لیژنەی پارائۆڵۆمپیکی بەرز نرخاند لە بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە باشانە کە ناوی عێراقیان لەم چالاکیە وەرزشییە نێودەوڵەتییەدا بەرزکردەوە.