بەغدا-INA
وەزارەتی دەرەوە دووپاتیدەکاتەوە کە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دۆسیەی ڕفاندنی هاووڵاتییەکی عێراقی لە حومس دەکات، ئاشکراشیدەکات :- کە دەسەڵاتدارانی سووریا ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکردووە کە دەستیان لە ڕفاندنەکەدا هەبووە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا ڕایگەیاندووە:- لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای بەسرە دەکەن کە لە 24ی مانگی ئابی 2024 لە گوندی بەیازایە (البياضية) ی سەربە پارێزگای حومس دیار نەماوە ، لەم چوارچێوەیەدا، باڵیۆزخانەکەمان لە دیمەشق، لە ڕێگەی بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانە دەست بە بەستنی پەیوەندی دەکات ، بۆ ئەنجامدانی هاوکاری چڕ لەگەڵ دەسەڵاتە باڵاکانی ئەمنی لە کۆماری عەرەبی سوریا بۆ دڵنیابوون لە زانینی چارەنوسی و ئازادکردنی بە زووترین کات.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-دەسەڵاتدارانی سوریا لەسەر ئەو دۆسیە ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکردووە بەهۆی تێوەگلانیان لە ڕووداوی ڕفاندنەکەدا، هەروەك دەسەڵاتە ئەمنییەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ئازادکردنی.