وەزارەتی دارایی ئامانجی سازدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

ئابوری
  • 8-09-2024, 11:46
  • +A -A

    بەغدا-INA
    وەزارەتی دارایی ئامانجەکانی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ کارووباری ئابووری لە هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.
    وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بە ئامادەبوونی " تەیف سامی " وەزیری دارایی،ئەنجومەنی وەزاری بۆ کارووباری ئابووری ، ئەمرۆ  یەکشەممە،لە هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەنجومەن کێشە دارایی و ئابوورییەکان لەگەڵ هەرێم تاوتوێ دەکات، کە خۆی لە  چەند خاڵێکدا  دەبینیتەوە،و گرنگترینیان گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو مافە دەستوریانەی کە لە دەستووری عێراقدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراون،هەروەها ئەو شایستە داراییانەی کە  هەرێم بەگوێرەی میکانیزمە ڕێککەوتووەکان پێویستە وەری بگرێت، و هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- ئامانج لەو سەردانەدا  بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەبواری ئابوری و داراییدا، هەروەها چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا بەگوێرەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان، جگە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی عێراق بکات.