عومەر بەرزنجی پێشوازی لە حاکمی بەشی لامبیسی لەندەن دەکات

ناوخۆ
  • 7-09-2024, 22:44
  • +A -A

    هەولێر - INA
    "عومەر بەرزنجی" بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری هەمەلایەن و یاسایی،لە شوێنی مانەوەی خۆی لە شاری سلێمانی، پێشوازی لە "سەرباز سەید عەلی بەرزنجی"
    پارێزگاری لامیس-ی شاری لەندەن کرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بالێۆز بەرزنجی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە:- لەمیانی دیدارێکدا "سەرباز بەرزنجی" پارێزگاری لامیس-ی شاری لەندەن ، پیرۆزبایی لە "عومەر بەرزنجی" کرد بەبۆنەی کاندید بوونی وەك باڵیۆزی کۆماری عێراق بۆ شانشینی ئوردنی هاشمی،و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە نوێنەرایەتیکردنی عێراق لەم وڵاتە،بۆ چەسپاندنی پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوولا وڵات بە شێوەیەک کە ئاستی هاوکاری دوولایەنە گەشە پێبدات. 
    وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لەلایەن خۆیەوە "عومەر بەرزنجی"  سوپاسی پارێزگاری لامیس-ی شاری لەندەنی کرد ، بۆ سەردانەکەی و پیرۆزباییەکەی، هەروەك ستایشی دەستپاکی و ڕاستگۆیی و دڵسۆزی "سەرباز بەرزنجی" کرد کە وایکردوە  متمانەی دەنگدەرانی شاری لامبیسی-لەندەن بەدەستبهێنێت،لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا، بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگاری شارەکەیان بە ئاماژەدان بەو شانازییە گەورەکەی بەم کەسایەتییەی کورد کە پێگەیەکی گرنگی لە بەریتانیا هەیە،کە لە سەرەتای مەراسیمی سوێندخواردنی یاسایی بە زمانی کوردی سوێندی خوارد، و پاشان بە زمانی ئینگلیزی.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی "عومەر بەرزنجی" لە بەرامبەردا " پارێزگاری لامیس-ی شاری لەندەن ،ستایشی بریکار "عومەر بەرزنجی " و ڕۆڵی لە نوێنەرایەتی عێراق لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و هەروەها ڕێکخراو و کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکانی کرد.