وەزارەتی نەوت : پلانێکمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی 2028 بۆ 6 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا

ئابوری
  • 7-09-2024, 21:51
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی نەوت ئاشکرایکرد ،کە پلانی هەیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت تا ساڵی 2028 بۆ 6 ملیۆن بەرمیل بەرز بکەنەوە.
    لەو بارەیەوە "باسم محەمەد "  بریکاری وەزارەتی نەوت لە لێدوانێکیدا  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند: کە وەزارەت پلانێکی تۆکمەی هەیە بۆ پاڵپشتی و پاراستنی بەرهەمهێنانی نەوت و  دەستەبەرکردنی ئەو بڕە پێویستەی کە بۆ هەناردەکردن ئامادە بێت .
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە وەزارەت  دەیەوێت  بۆ  ساڵی 2028 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت  بۆ 6 ملیۆن بەرمیل  زیاد بکات ،هەروەک خۆبژێوی  لە  غازی پێویست بەدەست بهێنی. 
    ووتیشی :- هەندێک لە پڕۆژەکانی ناوچەی باکور دراون بە  کۆمپانیای (ZBK ) ی چینی ، هەروەك بیری ژمارە 89ی هەڵکەندراو  کە پێی دەوترێت فرە قۆڵ، سوودی یەکەمی ئەوەیە کە بە تەکنەلۆژیای بەرز و پارەی زۆر بۆدەوڵەت دەستەبەر دەکات، کە ئەو بیرە هەمەلایەنەو 3 ملیۆن دۆلار بۆ دەوڵەت پاشەکەوت دەکات، ئەوە جگە لەوەی بەرهەمهێنانی دوو هێندە بەراورد بە شێوازی پێشووتر دابین دەکات.
    ڕوونیشدەکاتەوە :- کە وەزارەت هەوڵدەدات بە نوێترین تەکنەلۆژیای نێودەوڵەتی وەبەرهێنان لە کێڵگەکاندا بکات.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- کۆمپانیای (EPS ) سەرکەوتوو بوو لە وەبەرهێنان لە کێڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا بە توانای بەرهەمهێنانی (40)هەزار بەرمیل کە خواستی هەیە زیاتری بکات،هەروەك لە رێگای ئەم کێڵگەیە لە پاڵاوگەی دۆرا  زیاتر لە 43 ملیۆن لیتر بەرهەمدێت.