بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، دادوەر "جاسم محەمەد عەبود " سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی،بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەرمینیا.
دادگای باڵایی فیدراڵی،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تێیدا هاتووە کە، لەسەر بانگهێشتی فەرمی "ئارمان دیلانیان" سەرۆکی دادگای دەستووری ئەرمینیا،دادوەر "جاسم محمد عەبود " سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی،بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا،.
وەك ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لەماوەی سەردانەکەدا چەند وۆرک شۆپێک بە بەشداری نوێنەرانی دادگای باڵا لە هەردوو وڵاتی کۆماری عێراق و کۆماری ئەرمینیا بەڕێوەدەچیت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- لە میانەی سەردانەکەی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ،یاداشتی هاوکاری لە نێوان دادگای باڵای فیدراڵی کۆماری عێراق و دادگای دەستووری کۆماری ئەرمینیا واژۆ دەکرێت و بڕیاریشە دادوەر "جاسم محەمەد عەبود " لە ئەرمینیا ، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کۆماری ئەرمینیا دیدار ئەنجامبدات.